به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیرعەلی حاجیلوو وتی: ئیزنی جووڵانەوە بە هیچ گرووپ و لایەنێک نادەین و ئەرتەش و هەموو هێزە چەکدارەکان بە هەموو هێز و توانایانەوە لە سنوورەکاندا خەریکی چالاکین.
ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە مانۆڕی فاتحانی خەیبەر پەیامێکی ڕوونی بۆ ڕژیمی زایۆنی بووە، ڕایگەیاند: ئێران لە دوو سەدەی پێشوودا هەرگیزدەسپێکەری شەڕنەبووە بەڵام کاتێک مەترسی لە سەر بووبێت، بە هەموو هێزەوە بەرگری لە خاک و وڵاتی کردووە.
ناوبراو جەختی کردەوە: بێگومان کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو جووڵانەوەکانی ڕژیمی زایۆنی کۆنترۆڵ دەکات و لە سەری هەستیارە.
ئەو هەروەها وتی: وڵاتی دراوسێ لە پڕوپاگەندەی میدیایی و دووبەرەکی خۆ ببوێرێ. ئێمە ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین.
342/